کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزایه‌ سنوورییه‌كانی “مەرگه‌وه‌ڕ”ی ورمێ

گیان له‌ ده‌ست دانی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزایه‌ سنوورییه‌كانی مەرگه‌وه‌ڕی

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ دۆڵی “بنار”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی “مەرگه‌وه‌ڕ”ی ورمێ، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانیان داویە به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و له‌ ئاكامدا كۆلبه‌رێك گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ “عه‌بدۆلعه‌زیز حاجی پوور” و خاوه‌نی سێ منداڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “چریك ئاوا”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی “مەرگه‌وه‌ڕ”ه‌ و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.