کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی كه‌سێك و برینداربوونی پێنج كه‌س به‌ هۆی هێرشی چه‌قوو له‌كانادا

گیان له‌ ده‌ست دانی كه‌سێك و برینداربوونی پێنج كه‌س به‌ هۆی هێرشی

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌ڵێوه‌، لە کتێبخانەیەکی “ڤانکۆڤەر” کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژنێک و پێنج کەسی دیکەشی بریندار کرد كه‌ ژنەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و دواتر تاوانباره‌كه‌ دەستگیرکرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، رووداوەکە کاژێر 1:45 خولەکی ئێوارە روویداوە، به‌ وته‌ی پۆلیسی ئه‌م شاره‌ “شەش قوربانی لێكه‌وتوووته‌وه‌ كه‌ یەکێک لە قوربانییان گیانی لەدەستداوە”. لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بەردەوامە و نازانن هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە چی بووە و داوا لە شایەتحاڵەکان دەکەن یارمەتییان بدەن.