رۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوین و باروودۆخی كار، كرێكارێك له شاری گۆرگان له رووداوێك دا گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكاره لاوه به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی كه‌تووه‌ته نێو بێرێكهوه و به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ ڕزگار كردنی گیانی له ده‌ست دا. شایانی باسه، ئێران له نێو وڵاتانی جیهان له بواری له‌به‌رچاو گرتنی ئیمه‌نی شوێنی كار له رێزبه‌ندی جیهانی له ریزی ١٠٢م دایه كه ئاستێكی زۆر لاوازه.