کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێك دوای ٢٦ رۆژ چاودێری له‌ نه‌خووشخانه‌ی سنه‌

گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێك دوای ٢٦ رۆژ چاودێری له‌ نه‌خووشخانه‌ی

رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممە،  کرێکارێکی گەنج بە ناوی “ئەحمەد ئەردەلان” خەڵکی شاری سەقز، کە لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا تەزووی کارەبا لێی دابوو و له‌ سه‌ر تیره‌كه‌ كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌، دوایی نزیک یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئەم کرێکارە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا لەسەر دارتەل بەربووەتەوە و پاش ٢٦ ڕۆژ چاودێری پزیشكی سەرئەنجام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنە گیانی لە دەست دا.