ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌ڵێوه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “نیوهژ”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به ناوی “جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی”، به هۆی ته‌زووی كاره‌با له باشووری كوردستان گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بۆ به‌ده‌ست هاوردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕووی له باشووری كوردستان كردبوو كه به هۆی ته‌زووی كاره‌با و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه به هۆی باروودۆخی خراپی ئابووری و په‌ره سه‌ندنی بێكاری، لاوانی ڕۆژهه‌ڵات ڕوو له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن و ساڵانه چه‌ندین كه‌س به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.