به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری بانه به ناوی “كه‌ریم كه‌ریمی”،له كاتی كاركردن و به هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر داری گوێز، گیانی له ده‌ست دا.
ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “سوویچ”ی سه‌ر به شاری بانه و دانیشتووی ئه‌و شاره‌یه كه پێشتر كاری ده‌ستفرۆشی ده‌كرد، به‌ڵام به هۆی خراپی باری ئابووری و مه‌عیشه‌ت، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می باخاتی گوێز گه‌ڕابووه گونده‌كه‌ی خۆیان، كه به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه.
