ڕۆژی شەوی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، كاسبكارێك بە ناوی “حوسێن فەرەجی”، کوڕی کەریم و خەڵکی شارۆچكه‌ی “ئارمەردە”ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەكانی ڕژیم گیانی لەدەست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك له كۆرلبهران له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی شاری بانه ده‌كه‌نه ئامانجی ده‌سرێژی گوله و ئه له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “سه‌ركه‌وت میرزایی” به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له ده‌ورووبه‌ری گوندی “بڵكه”ی شاری بانه به بێ هۆكار ماشینی ئه‌و كاسبكاره ده‌كه‌نه ئامانج كه به هۆیه‌وه ناوبراو ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه” ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ئه‌شكه‌نجه و ئازار ئه‌درێن كه یه‌ك له‌و كۆلبهرانه ده‌ستی به توندی بریندار ده‌بێت هاوكات كه‌ل و په‌ل و ماڵه‌كانیان به ته‌واوی زه‌وت ده‌كه‌ن.