هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، ئه‌رته‌شی توركیا به هاوكاری گرووپه ئیسلامییه‌كان هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و به تایبه‌ت “كۆبانی”، كه به هۆیه‌وه پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشكێڕ و یه‌كیه‌تی ژنانی لاو گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ببوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود ئیبراهیم” ئه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ له‌و هێرشانه به‌سه‌ختی بریندار ببوور كه به دوای چه‌ندین ڕۆژ چاودێری پزیشكی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، له نه‌خۆشخانه كیانی له ده‌ست دا و به‌و شێوه ڕێژه‌ی گیانبه‌خت كردووانی ئه‌و ڕووداوه گه‌یشته شه‌ش كه‌س. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی پێنج كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “نۆژیان ئۆجالان”، “ویان كۆبانی”، “ڕۆژین ئه‌حمه‌د عیسا”، “مه‌رهه‌ف خه‌لیل ئیبراهیم” و “وه‌لید محه‌ممه‌د حسێن” گیانیان به‌خت كردبوو.
