ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان سنه- مه‌ریوان، سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا كه یه‌ك له‌و گیانبه‌خت كردووانه هۆنه‌رمه‌ندی شمشاڵ ژه‌نی ناسراوی ناوچه‌ی مه‌ریوان “جه‌عفه‌ر زڵكهیی”یه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، دوو ئه‌تۆمبێلی سایپا و ساینا له جاده‌ی نێوان سنه- مه‌ریوان، پێكدا ده‌ده‌ن و له ئاكامدا سێ سه‌رنشینی هه‌ردوو ماشینه‌كه ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه یه‌ك له گیانبه‌خت كردووانه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شمشاڵ ژه‌نی ناوچه‌ی مه‌ریوان و هه‌ورامان، “جه‌عفه‌ر زڵكهیی” بووه. شایانی باسه كه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده و ڕێگه‌كانی ئێران، به سه‌دان كه‌س كوژراو و كه‌م ئه‌ندامی لێده‌كه‌وێته‌وه.