له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی فیرووزئابادی ئۆستانی فارس به ناوه‌كانی “ناسر بێهزادی”، “حامد بێهزادی”، “ڕه‌زا بێهزادی” له كاتی هه‌وه‌ڵ دان بوو كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی “ته‌نگه‌ی هایقر”ی فیرووزئاباد”ی سه‌ر به ئۆستانی فارس، گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش پێ دهچپت له‌و ڕووداوه گیانی له ده‌ست دابێ كه ناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه كه بۆ كونترۆڵی ئاگره‌كه ڕوویشتبوو به توندی بریندار بووه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسه، له كاتێكدا جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی مه‌ریوان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران به چڕی له سووتاندان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی فڕۆكه‌ی ئاگركۆژێنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ند سیاسی خۆی ئاراسته‌ی وڵاتی توركییه ده‌كات.
