کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو لاوی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی شووش به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی سپای پاسداران

کشته شدن دو جوان در پی تیراندازی نیروهای بسیج در شوش 1

له‌ ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، “ئیبراهیم عه‌تشانی” و “موسته‌فا حه‌رگانی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ده‌وار”ی شاری شووش كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه‌كانی به‌سیجی سپای پاسداران و به‌ شوێن گوازتنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ كاتی تێپه‌ربوون به‌ ماتۆرسیكلت له‌ شه‌قامێك كه‌ چه‌ند بنكه‌ی به‌سیج و حه‌وزه‌ی علمیه‌ و ناوه‌ندی ئێداری تێدا بووه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی لباس شه‌خسیه‌كانی به‌سیج و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌، “ئیبراهیم عه‌تشانی” له‌ ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئابانی ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دوای چه‌ند مانگ به‌ دانانی وه‌سێقه‌ ئازاد كرابوو.