ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رزایه سنوورییه‌كانی “هه‌نگه‌ژاڵه” و “كێله”ی سه‌ر به شار بانه، ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان كرد كه به‌م هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره “سه‌عدوون ئه‌حمه‌دی” و “یاسر” خه‌ڵكی شاری بانه ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژانه له خاڵه سنووریه‌كانی كوردستان هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ست به جه‌نایه‌ت ئه‌ده‌ن و كۆڵبه‌رانێك كه ته‌نیا له به‌ر دابین كردنی بژێوی ژیانیان ڕوو له‌م كاره سه‌خته ده‌كه‌ن، ده‌كوژن یان كه‌م ئه‌ندام ده‌كرێن.