رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌له‌مێكی ماسیگرتن له خۆره‌مشار ٢ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌له‌مێكی ماسیگرتن له ناوچه‌ی ده‌ریایی “بوسه‌یف”ی خوزستان تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێت به جۆرێك كه به‌له‌مه‌كه نۆقمی ئاو ده‌كات. له كۆی گشتی ٦ كرێكاری ئه‌م به‌له‌مه ٤ كه‌س ڕزگاریان ده‌بێت و دوو كرێكاریش به ناوه‌كانی “موسته‌فا عه‌باسی” و “محه‌ممه‌د عه‌باسی” به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.