ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆرغداریهك له ده‌ورووبه‌ری شاری “كوهده‌شت”، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و دوو كرێكاره “مێهدی چه‌م” و “ئه‌میر حسێن عه‌بدۆلی” خه‌ڵكی شاری كوهده‌شتی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه كه ساڵانه به‌ده‌یان كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا له خراپترین ڕیزبه‌ندی دایه.