ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گلاوێژ، دوو كرێكاری خه‌ڵكی گوندی “ژێوار”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان ژێر ١٨ ساڵه، به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئاوایی “ژێوار”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به ناوی “نه‌وزاد ئاداك”، له كاتی كاركردن له شاری “حه‌ڵه‌بچه”ی باشوووی كوردستان، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی ئه‌و گونده به ناوی “عۆمران ئاداك” له كاتی كاركردندا له سه‌ر داربه‌ست كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.