هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شه‌وانه‌ی هاووڵاتییان له شار و گونده‌كانی ئۆستانی خووزستان، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: دوو كه‌س له خۆپێشانهدرانی شاری سووسه‌نگرد به ناوی “مێهدی حه‌بیب ئه‌لساری” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “عه‌لی عه‌باس ئه‌لساری”، كه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی بریندار ببوون، گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مێهدی حه‌بیب ئه‌لساری” كه ڕۆژی ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له خۆپێشاندانه‌كانی شاری سووسه‌نگرد به‌سه‌ختی بریندار بوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه گیانی له ده‌ست داوه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له شاره‌كی په‌ردیسی ئه‌هواز، لاوێك به ناوی “عه‌لی عه‌باس ئه‌لساری” گیانی له ده‌ست داوه. پێشتریش ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌ر باروودۆخی خراپی ته‌ندرۆستی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خووزستان، هۆشدارییان دابوو كه چۆن له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ر بوون سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ناكه‌ن. شایانی باسه كه تا ئه‌م كاته ناسناوی ١٠ كه‌س له قۆربانیانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ئاشكرا كراوه.