کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو به‌ندكراوی مانگی رابردووی نەغەدە لە ژێر ئەشکەنجە

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو به‌نكراوی مانگی رابردووی نەغەدە لە ژێر ئەشکەنجە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی نەغەدە بە ناوەکانی “ئەسعەد رامین” و “داود ڕەحیمی”، لە ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێدا گیانیان لە دەست داوە.

ئوتۆمبێلی ئەو دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا، لە لاین هێزەکانی سپاوە دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و “ئەسعەد” و “داود” بە سه‌ختی بریندار ده‌بن. ئەم دوو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کران به‌ برینداری، گوازراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای ورمێ و له‌وێ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.