فیدراسیۆنى سەرانسەرى پەرنابەرانى عێراقى و کوردستان ڕایگه‌یاند: شەوى چوارشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، لە نزیک دوورگەى “ڤۆلیگاندروس”ی یۆنان، بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوتووە كه ٥٠ سه‌رنشینی بووە و تائێستا ته‌نیا ١٢ کەس ڕزگارکراون و شۆناسی خێزانێك له گیانبه‌خت كردووان ئاشكرا كراوه كه خه‌ڵكی شاری كۆیه‌ی سه‌ر باشووری كوردستانن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی یۆنان دوای ئاگادار بوونه‌وه له‌و ڕووداوه خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كه و توانیان تەنها ١٢ كه‌س لەو پەنابەرانە ڕزگاركه‌ن. به وته‌ی پۆلیسی یونان سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه ٥٠ كه‌س بوون و چاره‌نووسی ٣٨ كه‌سیان نادیاره و شۆناسی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاشكرا نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن. فیدراسیۆنى سەرانسەرى پەرنابەرانى عێراق و کوردستان ئاماژەى بەوەش کردووە، کە هەڵمەتی گەڕان بۆ ڕزگارکردن و دۆزینەوەی کۆچبەرەکانی دیکەوە بەردەوامە.