کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی “بێهزاد مەحموودی” په‌ناخوازی خه‌ڵكی بۆكان بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە

گیان له‌ ده‌ست دانی بێهزاد مەحموودی په‌ناخوازی خه‌ڵكی بۆكان بەهۆی

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، “بێهزاد (محەممەد) مەحموودی”، پەنابەری سیاسیی خەڵکی بۆکان کە لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر،  ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی ئه‌م شاره‌ گیانی لەدەست دا.

بێهزاد مەحموودی، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵان، لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستی دابووە مانگرتن و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئاست وڵامنەدانەوەی UN بە نیسبەت داخوازییەکانی خۆی سووتاند. ڕێژەی سووتاویی ئەو پەنابەرە ٩٠ لەسەد ڕاگەیەندرابوو.