ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، بهندكراوێك بە ناوی “ناسر کەریمی”، خەڵکی گوندی “نۆبار” سەر بە بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی بۆکان، بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە و بەرپرسانی زیندان بەبێ گوێدان بە بارودۆخی گشتیی ناوبراو، لە ناردنی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، خۆیان بواردبوو. جێی ئاماژهیه كه ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەرانی ١٤٠٠ی ههتاوی، بە تۆمەتی “تاوانی ماڵی”، لەلایەن ئیدارەی ئاگایی بۆکانەوە دەستبەسەر کراب