کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێك له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه له‌ گرتووخانه‌ی تاران

گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێك له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه له‌ گرتووخانه‌ی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، و له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌، به‌ ناوی “مێهرداد تالشی”، له‌ شاری تاران و له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهرداد تالشی”، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران و به‌ هۆكاری نادیار، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه‌ كراوه‌. به‌ دوای په‌یگیریه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌رمی ناوبراویان به‌ دوای دوو رۆژ و له‌ حاڵێكدا كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ به‌ روونی دیاربوو، ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد. شایانی باسه‌، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ره‌شه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هیچ میدیاییه‌ك په‌یوه‌ندییان نه‌بێت و ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “مێهرداد” و پرسه‌كه‌ی ئه‌بی له‌ بێده‌نگییه‌كی ته‌واو دا به‌رێوه‌بچێت.