بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلیوە، بەندکراوێک بە ناوی “شەهاب دەروون پەروەر” خەڵکی شائاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆی خوێنبەربوونی ڕیخۆڵه و پیڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهاب دەروون پەروەر دوومانگ پیش دەستبەسەر و گوازرابوو بۆ بەندیخانە و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام لە ناو بەندیخانە بە شێوەیەکی کوتوپڕ گیانی لەدەست داوە و سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ هێشتا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە.
