ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ مانگی گه‌لاوێژ ، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “ڕه‌شت”، “خوڕه‌م ئاباد” و “كه‌ره‌ج” تووشی ڕووداوی كار بوون، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوانه‌دا سێ كرێكار به تایبه‌تی منداڵێك گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان دوو كرێكار له “خوڕه‌م ئاباد” به هۆی ڕووخانی دیوارێكی كۆن به‌سه‌ریاندا گیانیان له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری كه‌ره‌ج كرێكارێكی شاره‌داری كه‌ره‌ج به ناوی “ئه‌كبه‌ر شاه مورادی” به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها كرێكاركی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ كه له شاری ڕه‌شت به ماشین خه‌ریكی برنج ڕنین بووه به هۆی گیر كردنی ده‌سڕی سه‌ری له نێو ئه‌و ماشینه‌دا، به‌سه‌ختی بریندار بوو.