ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی دوو ڕووداویی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و ئه‌رده‌كان، دوو كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان و له ده‌ستدا وكرێكاریكیش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداویی یه‌كه‌م دا له شه‌قامی ئه‌بووزه‌ر له تاران، دوو كرێكاریی ئه‌فغانستانی كه له بینایه‌كی نیوه كاره‌دا كاریان ده‌كرد، به هۆی ڕووخانی بیناكه به سه‌ریان دا گیانیان له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له ڕووداویی دووهه‌مدا كرێكارێكی كارخانه‌ی فوولادی ئیسفه‌نجی ئه‌رده‌كان، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوو.