ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دوو ڕوداویی جیاجیا له شاره‌كانی ئه‌لبۆرز و ئه‌هواز، دوو كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا و دو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له یه‌كه‌م ڕووداودا له كارخانه‌یه‌كی قیرسازی له ئوستانی ئهلبۆز، دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی ته‌مه‌ن ١٣ و ١٨ ساڵ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی قیره‌كه، تووشی سووتان بوون. هه‌روه‌ها له ڕوداویی دوهه‌مدا، دوو كرێكاری پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی “ئیزه ــــ ئه‌هواز”، له كاتی كاركردنیان ئوتۆمبیلێك خۆی پێدادان و ده‌ست به جێ گیانیان له داوه.