ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیله‌ندری گاز له ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی “ئێسپه‌ره” له تاران، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
به‌پێی لێدوانی وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی دووشه‌ممه له مێحوه‌ری جاده‌ی “خاوه‌ران ـــ قاسم ئاباد تێهران” ڕوویداوه. شایانی باسه، ڕاده‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به حه‌دێك بووه كه یه‌كێك له‌م كرێكارانه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له بواری ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار یه‌كێك له نائه‌منترین وڵاتانی جیهانه بۆ كرێكاران. ڕۆژانه به ده‌یان كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.