ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ڕێستوورانێك له شاری تاران، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له ڕێستوورانێك له شه‌قامی “كارگه‌ری شومالی” كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامیدا ٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه له ئێستادا دۆخی ته‌ندرووستیی ناجێگره.