رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی رێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی كار و شوێنی كار، سێ كرێكار له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، بیجار و قه‌زوین له سێ رووداوی جیاجیا گیانی خۆیان له ده‌ستدا.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكاریكی ٤٥ ساڵ له قه‌زوین له كاتی كاركردندا، له سه‌ر مه‌خزه‌نی شیمیایی ده‌كه‌ویته خواره‌وه و به هۆیه‌وه گیانی خۆی له ده‌ست ده‌دات. له رۆداوێكی دیكه دا، كرێكارێكی ساختمانی ٢٥ ساڵه له كه‌ره‌ج به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له ته‌به‌قه‌ی سێهه‌می بینایه‌ك له گه‌ره‌كی مێهرشاری كه‌ره‌ج گیانی خۆی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌وها، كرێكارێكی دیكه به‌هره به‌ری سیمانی كوردستان، له بیجار به ناوی “عه‌لیره‌زا حه‌قمۆرادی” له كاتی خاوێن كردنه‌وه‌ی گریدی كوولری كوره‌خانه، ده‌كه‌وێته ناو ئاور و گیانی خۆی له ده‌ست ده‌دات.