به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “كامران به‌یانه‌ك” ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن، له ناوچه سنووریه‌كانی شاری پیرانشار به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیان له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ره‌وڕووی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رده‌شت، “سه‌عید حه‌سه‌نوی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئه‌مشاره به سه‌ختی بریندار بوو. ڕۆژێك پێش ئه‌م هێرشه‌ش، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “ساوان”ی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی “سیامه‌ند محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا” ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن و “سیروان حسێن عه‌بدوڵڵا”ی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا بریندار بوون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “حسێن حه‌یده‌ری” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن خه‌ڵكی گوندی “توره”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “ئه‌له‌ند” به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بریندار بوو.