ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٦ كرێكار له ئۆستانه‌كانی تاران، ئه‌لبۆرز و سمنان تووشی ڕووداوی كار بوون، له‌م ڕووداوانه ٢٥ كرێكار له‌وانه تێكنیسیه‌نێكی ئۆرژانس بریندار بوو‌و و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك له بینای بیمه‌ی سه‌رمه‌دی تاران به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌ی مه‌وادی خۆراكی”پاك ته‌لیسه” به ناسناوی تیجاری “٢٠٢” له ئۆتوبانی كه‌ره‌ج، ٢٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه كادرێكی پزیشكی ئۆرژانسی سمنان، له كاتی ڕێنمایی هلییكۆپتری ئۆرژانس، به توندی بریندار بوو.