کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ شار ڕه‌ی

کشته و زخمی شدن 5 کارگر در شهرستان ری

ڕۆژی به‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئالۆمنیۆم له‌شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئالۆمنیۆم كاران”ی به‌شی حه‌سه‌ن ئاوای فه‌شافوویه‌ی شاری ڕه‌ی، دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی یه‌كێك له‌ كرێكاران ناسراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمی ئه‌وی دیكه‌ به‌ هۆی سووتانی زۆره‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و بارووجۆخی یه‌كێكیان زۆر ناجێگیره‌.