ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، برووجێرد و تاران، لانیكه‌م ٣ كرێكار گیانیان له‌دست دا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ له كاتی بێتۆن ڕێژی له نهۆمی دووهه‌می بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری هه‌مه‌دان كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌ك له برووجێرد به سه‌ختی بریندار بوو و دوای ماوه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له كرێكارێك له شاری تاران له كاتی كونتڕۆڵی “باڵابه‌ر”دا به‌هۆی كه‌وتنه خواری باڵابهرهكه گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه له دوو ڕووداوی دیكه دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاسانسۆر به‌سه‌ختی بریندار بوو و به‌هۆی كه‌وتنه خواری باڵابه‌ری رێستوورانێك له مه‌حه‌له‌ی “نارمه‌ك”ی تاران كرێكارێكی دیكه بریندار بووه.