ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ناوچه‌ی سنووری “ئاسكان”ی هه‌ڵكه‌وتوو له شارستانی سه‌راوان به‌ره‌و گرووپێك له كاسبكارانی گواستنه‌وی سووته‌مه‌نی، لانیكه‌م دوو كاسبكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢ كاسبكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ڕێگه‌ی به‌ستن و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ له خاڵه سنوورییه‌كان، له هاتووچۆی كاسبكاران ڕێگری ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌و هۆكاره ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر پێگه‌ی سپای پاسداران و خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان بوون. به‌ڵام له وڵامدا هێزه‌كانی سپا دستیان داوه‌ته ته‌قه كردن له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه. له‌م ڕووداوه‌دا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئه‌نس ساحب زاده” و “ڕه‌حمان”، خه‌ڵكی ئاوانییهكی سه‌ر به شارستانی مێهرێستان گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیم له‌و هێره‌شه‌دا ده‌یان ئۆتۆملێلی كاسبكارانیشیان ئاگر تێبه‌رداوه.