ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م دوو كرێكار له شاره‌كانی قۆدس و شاهروود گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، دوو كرێكاری بیناسازی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه كاره له شه‌قامی تاڵه‌قانی له شارستانی قۆدس به‌هۆی ڕووخانی دیوار به سه‌ختی بریندار بوون و پاشان یه‌كێك له‌م كرێكارانه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی له گوندی “دیزه‌ج” له شارستانی شاهروود له كاتی كاردا، كه‌وته ناو ئه‌ستێرێكی كشت و كاڵیه‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.