ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاواز له شارستانی “مینووده‌شت”ی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی گوڵستان و شارستانی دامغان لانیكه‌م ١٦ كرێكار بریندار بوون و ٢ كرێكاریش گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵی سه‌نگی “ته‌خت” له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه شیركه‌تی ئه‌لبۆرزی شه‌رقیی هه‌ڵكه‌وتوو له شارستانی مینووده‌شت، ١٦ كرێكار بریندار بوون. هه‌روه‌ها پاش تێپه‌ڕینی ٦ ڕۆژ، جه‌سته‌ی بێ‌گیانی “میلاد ڕۆشه‌نایی” و “سه‌ید ئه‌سغه‌ر ئه‌فزه‌لی” دوو كرێكاری مه‌عده‌نكاری گیرخواردوو له توونێلی ٤٢ی مه‌عده‌نی زوغاڵی سه‌نگی “ته‌زه‌ره”ی دامغان دۆزرانه‌وه. ئه‌م دوو كرێكاره ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ڕووخانی توونێل له قووڵایی ٣٥ متری زه‌ویدا گیریان خواردبوو. شایانی باسه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه به ڕووداوی هاوشێوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.