ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٣ كرێكار له‌وانه منداڵێك له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، برووجرد و مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی كاربوون كه به‌هۆیه‌ه‌وه ١٢ كرێكار بریندار و منداڵێكی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی مێرمنداڵ كه له ڕستوورانێكدا له شاری بجنوورد كاری ده‌كرد به هۆی گیرخواردن له‌نێوان باڵابه‌ر و سه‌قفی بیناكه، گیانی له‌ده‌ست دا، له ڕووداوێكی دیكه و به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی سه‌نایه‌عی شیمیایی ئیسفه‌هان، ٩ كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها له شاری برووجرد دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له كاتی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگر له بینایه‌ك به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری مه‌شهه‌د كرێكارێك له قوڵایی ٥٠ متری چاڵئاوێك، به هۆی پچڕانی كاره‌با و له‌كاركه‌وتنی ده‌زگای ته‌هویه به‌سه‌ختی برینداربوو.