ڕۆژی پێنج شهممه ١١ی مانگی سهرماوزه، لە ئەنجامى هێرشێکى تیرۆۆیستانی داعش بۆ سەر سنورى شارۆچکەى “مەخمور” حەوت پێشمەرگە، کە دوو كهسیان فەرماندەن و سێ هاوڵاتى مەدەنى، کە برای یەکن شەهیدبوون، هەروەها چوار کەسى دیکەش بهسهختی برینداربوون.
بە پێى زانیارییەکان، بەهۆى هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی “خدریج”ە لە سنووری “قەرەچووخ”ى سەربە شارۆچکەى “مەخمور” دوو فەرماندەى پێشمەرگە بە پلەى “رائید” و “نەقیب” لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی دیکە کەوتنە بۆسەی داعشەوە و هەموویان گیانیان بهختكرد. ئەو پێشمەرگانەى لە هێرشەکەدا گیانیان بهختكردووه ناوەکانیان بەمجۆرەیە، “رائید نفی خولە”، “نەقیب فەخرەدین سەعید”، “کامەران پوشۆ”، “سەنگەر شەریف”، “شوکر ئەبوزێد”، “یاسین محەمەد”، “نازم رەزا”. گیانبهخت كردنی ئەو پێشمەرگانە دوای ئەوە هات، کە شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکانی “خدریجه”، “لهێبان” و “لاوهریان” و لە ئەنجامیشدا سێ هاوڵاتی مەدەنى، گیانیانیان بهختكرد و چوار کەسى دیکەش، کە پێکدێن لە دوو ژن و دوو پیاو برینداربوون.
