له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له‌وانه هێزێكی ئاگركۆژێنه‌وه له شاره‌كانی “چابه‌هار”، “ئیسفه‌هان” و “دزفوول” به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار بوون و له‌و ڕووداوانه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوێك كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی ئه‌م مانگه كرێكارێكی ئیسفه‌هانی به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریدا به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا هێزێكی به‌شی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی شاری “دزفوول” به ناوی “حسێن سه‌فه‌ری” له كاتی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاوردا گیانی له‌ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی “چابه‌هار” له كاتی كاركردندا به هۆی ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ست دا. شایانی باسه كه ئێران له نێوان وڵاتانی دونیادا له ڕیزبه‌ندی ١٠٢ههمی دابین كردنی ئیمه‌نی شوێن و باروودۆخی كاردایه.