به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی خاكه‌ڵێوه دوو كرێكاری خه‌ڵكی شار خه‌نداب سه‌ر به ئۆستانی ڵۆرستان تووشی رووداوی كار بوون و به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا وكرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی قانوونی له ماوه‌ی ١١ مانگی ڕابردوودا ٦٥٥ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه وڵاتی ئێران له بواری دابین كردنی ئیمه‌نی شوێن و باروودۆخی كار له نێو وڵاتی جیهاندا له ریزبه‌ندی ١٠٢ دایه.