به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و مێهران، كرێكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵاو له “شاهین ویلا”ی كه‌ره‌ج، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی بۆ ناو چاڵاو به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی پاسه‌وانیدا له ده‌ورووبه‌ری شاری مێهرانی سه‌ربه ئۆستانی ئیلام، به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ستاندارد، له ناو خێوه‌تێكدا، تووشی گازگرتوویی هات و گیانی له‌ده‌ست دا.