بەرەبەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێل لە بەردەم “پەیمانگای نیشتیمانیی شێرپەنجە” لە ناوەندی شاری قاهیرە ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه، به‌هۆی خۆ پێداكێشانی ئۆتۆمبێلێك به چه‌ند ئۆتۆمبێلی دیكه‌وه ڕوویداوه و له‌م پێوه‌نده‌دا، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار له میسریش بڵاویان کردووه‌ته‌وە كه تەقینەوەكە له بەردەم نەخۆشخانەی شێرپەنجەی گەڕەكی “مەنیەل”ی قاهیرە هێرشێكی خۆكوژی بووە و بەرپرسی چالاكییەکانی دەرەوەی دەزگای هەواڵگری میسری كردوەتە ئامانج و هێرشبه‌ره‌كه لەو تەقینەوەكەدا كوژراوە.