ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار لە شاره‌كانی “دیوانده‌ره” و “قۆم”، تووشی ڕووداوی كار بوون كه دوو كه‌سیان گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی كرێكاری 13 ساڵ تەمەن، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی تەراكتۆر له گوندی “سه‌رقه‌ڵا”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره، گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له شاری “قۆم” دوو كرێكاری بیناسازی به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوون كه كرێكارێكیان به هۆی قۆرسی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی چاڵهەڵکەن له شاری “قۆم”، به هۆی برق گرتوویی كه‌وته نێو چاڵه‌كه و گیانی له ده‌ست دا.