وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تالیبان ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: له دووۆ ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له غه‌ربی كابۆل، دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی تالیبان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی بووسێك له “ده‌شت به‌رچی” شاری كابۆل دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م هه‌ر له‌و ناوچه‌یه كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه. هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام پێشتر گروورپی داعشی خۆراسان چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه.