به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران له ده‌ریاچه‌ی وان، ٦ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌له‌مه‌كه هه‌ڵگری ٥٥ تا ٦٠ په‌نابه‌ری ئێرانی و پاكستانی و ئه‌فغانستانی بووه و به‌هۆی ناله‌بار بوونی دۆخی كه‌ش و هه‌وا، وه‌رگه‌ڕاوه. شایانی باسه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمی گشت قوربانیان له ده‌ریاچه‌كه ده‌رهێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی توركییه هیچ زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به شوناسی قوربانیان و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی ڕزگاربوو بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.