
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر گوندى سەفرەى سەر بە قەزاى ماوه‌ت، پێنج گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌م هێرشه ئاسمانیه كه شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌نجام دراوه ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری ٥ گه‌ریلای په‌كه‌كه كراوه‌ته ئامانج و له ئاكامدا هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، نەخۆشخانەى گوندى سەفرەش له‌م بوردومانه‌دا ڕووخاوه و زیانی ماددیی زۆری به ماڵ و حاڵی خه‌ڵك گه‌یشتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتریش چەند جارێک بە بیانووی حزووری گه‌ریلاكانی پەکەکە له‌و ناوچه‌یه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه بۆردومانی چەند گوندێکی سنوری قەزای ماوەتیان کردبوو.
