ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کوران”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە ناوەکانی “مەتین ئەسڵانی، یاوەر ئەسڵانی، بولەن ئەحمەدی، ئولایی خودایی و فۆرات خودایی”، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە هەتا ئێستا لەژێر بەفردا ماوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان هەروا بەردەوامە. شایانی باسه،ئەو پێنج کۆڵبەرە، لە سنووری نێوان تورکیە و ئێران، تووشی ئەو ڕووداوە بوون.