ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٣ كرێكار له شاره‌كانی، به‌هارستان، كه‌چساران، ئۆسالم، به‌جستان و ئازادشار تووشی ڕووداو هاتن و له ئاكامدا دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ڕووخانی پردێكی تازه‌ساخت له شارستانی ئۆسالمی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی گیلان، كرێكارێكی ٦٣ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌نیش به سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ٣ ناوه‌ندی بازرگانیی ڕه‌نگ فرۆشی له گۆڵستان ٢ كرێكار بریندار بوون. هه‌وره‌ها، به‌هۆی ڕووخانی مه‌عده‌ن له گوندی ئاهه‌نگی شارستانی به‌جستان، ٢ كرێكاری ١٩ و ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن به توندی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، ٦ كرێكاری مه‌عده‌ن له ئازادشار، له كاتی كاردا تووشی گازگرتوویی هاتن.