ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی كاشان، زاهێدان و ئیسفه‌هان، ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له شیركه‌تی “لێنت”ی كاشان، ٨ كرێكار بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له شه‌قامی “جێی” ئیسفه‌هان تووشی ڕووداو هات و به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌نی ٣٥ و ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵاوێك له شه‌قامی مه‌وله‌ویی زاهێدان، به‌هۆی ڕووخانی چاڵاوهكه، گیانیان له‌ده‌ست دا.