به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به هۆی هێرشی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام بۆسه‌ر ئه‌یاله‌تی بۆرنۆ و یووبه له نیجه‌ریه، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام هێرشیان كردووه سه‌ر گوندێك به‌ناوی گاژیگانا و به‌ره‌و ڕووی خه‌ڵك ته‌قه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه له هێرشێكی دیكه‌یدا بۆسه‌ر ناوچه‌ی داپچی له ئه‌یاله‌تی بویه، ماڵه‌كانی خه‌ڵكیان ئاگر تێبه‌رداوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و خواردهمهنیهكانیاندا گرتوون. شایانی باسه ڕێكخراوی تیرۆریستی بۆكوحهرام له ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه له نیجه‌ریه سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆی هێرشه‌كانی له ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه هه‌تا ئێستا، پتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.