کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی ١٥ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بینای نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ ئۆكراین

ئۆکرانیا لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

ئاژانسی فریاکەوتنی فەرمی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەک لە شارۆچکەی خارکیڤی ئۆکرانیا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ که‌سی دیکەش برینداربوون.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەکەدا کە ٣٣ کەس لەناو بیناکەدا بووە و له‌ ئاكامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریان خسووته‌ كه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بووه‌.